وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێره
K24 - هه‌ولێر:
هايكۆ ماس، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، گه‌يشته شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستا ن كۆببێته‌وه‌و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به ئه‌ڵمانیا و عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ بكه‌ن.هه‌روه‌ها په‌یامنێری كوردستان 24 له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه رایگه‌یاند: "بڕیاره ئه‌مشه‌و له كوردستان بمێنێته‌وه‌و سبه‌ینێش چه‌ند چالاكییه‌ك ئه‌نجام بدات و چاوی به نوێنه‌رانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێت و كه‌مپێكی ئاواره‌كانیش به‌سه‌ر بكاته‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی هایكۆ ماس پاش رۆژێكه له سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی دووشه‌ممه 17/12/2018 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به سه‌ردانێك گه‌یشته شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
پرسى به‌شداريكردنى ئه‌ڵمانيا له دووباره بنياتنانه‌وه‌ى ناوچه زيان لێكه‌وتووه‌كان و پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و دۆسێی په‌نابه‌ران ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكان بووه.