ناوه‌ڕۆكی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانییاندا باس له پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ كرا و دۆخی ئاواره‌كانیان تاووتوێ كرد، هاوكات داكۆكیمان له پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان و جێگیركردنی زیاتری ئه‌و كولتووره كرد.
سوپاسی خۆیشی بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌ربڕی، كه چاره‌سه‌ری ده‌روونی بۆ ژنانی ئێزدی خسته ئه‌ستۆی خۆی و ده‌رگای بۆ په‌نابه‌رانی ئێزدی كرده‌وه و هاوكاری كردوون.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 18ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له شاری هه‌ولێر، له وه‌ڵامی رۆژنامه‌واناندا رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئاواره‌كانی ناوخۆ و سووریا پێشتر ملیۆنێك و 800 هه‌زاربوون ئێستاش ملیۆنێك و 400 هه‌زارن، یه‌كێكیش له مه‌رجه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان ئه‌منییه‌ته و ئێستاش نه سه‌قامگیریان هه‌یه، نه خزمه‌تگوزاری پێویستیش گه‌یه‌نراوه‌ته ناوچه‌كانییان.
لای خۆیه‌وه هیكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان كه‌نارێكی ئارام بووه بۆ ئاواره‌كانی سووریا و ناوخۆی عێراقیش.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وان پاڵپشتی و هاوكاری ئاواره‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانییان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له هه‌رێمی كوردستان و عێراق رایگه‌یاند، سه‌قامگیری و ئارامی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاته‌كه‌یان گرنگه و ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندییان له سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
ئه‌ڵمانیا، یه‌كێكه له وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و له میانی شه‌ڕی داعشیشدا به‌رده‌وام هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كردووه، وه‌كو مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی و پێدانی چه‌كی میلان به هه‌رێمی كوردستان.
ته‌واوی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و هیكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا
ئ. م
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانییاندا باس له پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ كرا و دۆخی ئاواره‌كانیان تاووتوێ كرد، هاوكات داكۆكیمان له پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان و جێگیركردنی زیاتری ئه‌و كولتووره كرد.