مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوەی دیكە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی 9 دابەش دەكرێت

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان مووچەی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵی ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوەی دیكە دابەش دەكات.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی مانگی 9ی 2018 ئەمڕۆ چوارشەممە 19/12/2018 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:.

وەزارەتی شارەوانی ‌و گەشتوگوزار

وەزارەتی كشتوكاڵ

وەزارەتی كارەبا

وەزارەتی پلاندانان

وەزارەتی گواستنەوه و گەیاندن‌

دەستەی مافی مرۆڤ

دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌

دەستەی وەبەرهێنان

دەستەی دەستپاكی

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن

دەزگای مین

ھەر بە گوێرەی خشتەكە سبەی رۆژی پێنجشەممە 20/12/2018 مووچەی ئەم وەزارەت و دامەزراوانە دابەش دەكرێت:.

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

وەزارەتی رۆشنبیری

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە

سەرۆكایەتی هەرێم

سەرۆكایەتی پەرلەمان

ئەنجوومەنی وەزیران