ریال مه‌درید بۆ یاری كۆتایی مۆندیالی یانه‌كان سه‌ركه‌وت
ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانێ چامپیۆنزلیگ شكستی به كاشیمای ژاپۆنی هێنا و بۆ سێیه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك گه‌یشته فایناڵی جامی جیهانی یانه‌كان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 19 دێسێمبه‌ری 2018، له قۆناخی پێشكۆتایی مۆندیالی یانه‌كان، كاشیمای ژاپۆنی پاڵه‌وانی كیشوه‌ری ئاسیا رووبه‌ڕووی ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی كیشوه‌ری ئه‌ورووپا بووه‌وه.
یارییه‌كه‌ش به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید كۆتایی هات، له‌و یارییه‌دا گاریس به‌یل له دوای كریستیانۆ بووه دووه‌مین یاریزان له مێژووی ریال مه‌درید هاتریك له جامی جیهانی یانه‌كان تۆمار كرد.
گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ ریال مه‌درید بۆ سێیه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك ده‌گاته یاریی كۆتایی مۆندیالی یانه‌كان.
ـ گاریس به‌یل به تۆماركردنی 6 گۆڵ پێش سوارێز و مێسی كه‌وته‌وه كه هه‌ریه‌كه‌یان 5 گۆڵیان هه‌یه، ته‌نیا كریستیانۆ له پێشیه‌تی كه 7 گۆڵی هه‌یه.
ـ گاریس به‌یل له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌م وه‌رزه هه‌شته‌م گۆڵی تۆمار كرد.
ـ گاریس به‌یل دوای مێسی و كریستیانۆ، سێیه‌مین یاریزانه له مێژووی مۆندیالی یانه‌كان له 3 پاڵه‌وانێتی جیاواز گۆڵ تۆمار ده‌كات.
رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریی كۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان، ریال مه‌درید و عه‌ینی ئیماراتی له كاتژمێر 7:30ـی ئێواره به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.