فه‌ره‌نسا ره‌تيكرده‌وه وه‌ك ئه‌مه‌ريكا پاشه‌كشێ به هێزه‌كانى بكات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى فه‌ره‌نسى بۆكاروبارى ئه‌وروپيى، ناتالى لوازو، رايگه‌ياند، هێزه‌كانى سوپاى فه‌ره‌نسا له سووريا ده‌مێننه‌وه.
بڕيارى مانه‌وه‌ى سوپاى فه‌ره‌نسا له سووريا له‌كاتێكدايه، كه ئه‌مه‌ريكا بڕياريدا پاشه‌كشێ له سووريا بكات.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) له‌و بڕوايه‌دان، كشانه‌وه‌ى كتوپڕى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا وه‌شاندنى خه‌نجه‌رى خيانه‌ته له پشتى كورد، وه‌ك ئه‌وه‌ى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، دوێنێ له راگه‌يه‌ندراوێكدا بڵاويكرده‌وه.
لوازۆ، له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (CNews)ى فه‌ره‌نسى راشيگه‌ياند، ئێمه له سووريا ده‌مێنينه‌وه، چونكه هێشتا شه‌ڕى داعش پرسێكى سه‌ره‌كييه.
رونيشيكرده‌وه، شه‌ڕى دژى تيرۆر كۆتايى نه‌هاتووه و سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به‌ده‌ستهاوتووه، به‌ڵام شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وروپا ده‌بێت بڕيارى سه‌ربه‌خۆى خۆى بدات و به‌يه‌كه‌وه رووبه‌ڕووى مه‌ترسييه‌كان ببنه‌وه.
مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى فه‌ره‌نسا به پێدانى دڵنيايى به هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات راڤه ده‌كرێت، به‌و پێيه‌ى گرنگترين هاوپه‌يمان و پشتيوانى ئه‌و هێزه، كه ئه‌مه‌ريكا بوو، هه‌سه‌ده به ته‌نيا له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و ديمه‌شق و ئه‌نقه‌ره به‌جێده‌هێڵێت.