حكوومه‌تی هه‌رێم رۆژێك پشووی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به بۆنه‌ی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (عیسای كوڕی مه‌ریه‌م)، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، 25ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018ی كرده پشووی فه‌رمی.
به گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكوومه‌ت وێڕای پیرۆزبایی كردن له په‌یڕه‌وانی ئایینی مه‌سیحی له كوردستان، رایگه‌یاندووه، رۆژی سێشەممە 2018/12/25 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكوومه‌تدا هاتووه: "هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی دووپاتكردنەوەی پتەوتربوونی گیانی برایانە و یەكبوونی نیشتیمانی".
ئ. م