سيناتۆرێكى ئه‌مه‌ريكا: بەنەمانی هاوكاریمان بۆ كورد ئەوانیش دەگەڕێنەوە ماڵەكانیان
K24 – واشنتن:
سیناتۆر ماركۆ رۆبیۆ لە له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر ره‌خنه‌ى له بڕيارى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا و به ته‌نيا جێهێشتنى هێزه كوردييه‌كان گرتووه.
له‌و باره‌يه‌وه رۆبيۆ نووسيويه‌تى: بە نەمانی هاوكاریمان بۆ كورد، ئەوانیش دەگەڕێنەوە ماڵەكانیان و خۆیان بۆ شەڕی توركیا ئامادە دەكەن.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: بەم شێوەیەش هێزێكی وا نامێنێت داعش لەناو ببات بۆیە داعش‌یش هەلەكە دەقۆزێتەوە و بە هێزەوە دەگەڕێتەوە و ئەمریكیيەكان دەكاتە ئامانج.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، (19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2018) له بڕيارێكى كتوپڕدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى له ناوچه كوردييه‌كان و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات بكێشێته‌وه.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا و پشتكردنى له هێزه‌كانى هه‌سه‌ده دواى ئه‌وه دێت له چه‌ند ساڵى رابردووى شه‌ڕى داعشدا، ئه‌و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، كه زۆرينه‌ى ره‌هايان كوردن، شه‌ڕيان له دژى داعش ده‌كرد.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له كاتێكدايه توركيا هێزه‌كانى له نزيك منبج و حه‌له‌ب و ناوچه سنوورييه‌كان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌شكركێشى بكاته سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده و كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى هێزه كوردييه‌كان له ناوچه‌كه بهێنێت.
ئ.ر