چاڵێكی گه‌وره‌ی سه‌هۆڵی له‌سه‌ر مه‌ریخ دۆزرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئه‌وروپی (ESA)، چاڵێكی سه‌هۆڵیان له‌سه‌ر رووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ دۆزییه‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، چاڵه‌كه سه‌هۆڵه نه‌ك به‌فر، تیره‌كه‌شی 82 كیلۆمه‌تر و قووڵییه‌كه‌ی 2 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و له‌لایه‌ن تیمێكی تایبه‌تی ئاژانسی بۆشاييه‌گه‌ری ئه‌وروپییه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 15ه‌مین ساڵیادی ده‌ستبه‌كاربوونی تیمه‌كه، كه له ساڵی 2003ه‌وه بۆ پشكنین و توێژینه‌وه له باره‌ی هه‌ساره سووره‌كه، ده‌ستبه‌كاربوونه.
وه‌ك وێبسایته‌كه باسی ده‌كات، گالیسه‌كه‌كه له مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2003 هه‌ڵدرا و دوای نزیكه شه‌ش مانگ و له 25ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2003 گه‌یشته به‌رگه‌هه‌وای مه‌ریخ.
A beautiful #winter wonderland... on #Mars! This ice-filled crater was imaged by our Mars Express spacecraft. Korolev crater is 82 kilometres across and found in the northern lowlands of Mars.
— ESA (@esa) December 20, 2018
More images: https://t.co/48Czjh80Qb pic.twitter.com/5KDQ1PJ0jt
سه‌رچاوه: RT - CNN
ئ. م