فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
كوتله كوردستانییه‌كان، بایكۆتی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان كرد و هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانییان جێهێشت.
شڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، به‌هۆی نه‌بوونی هیچ ئه‌ندامێكی كورد له دادگای پێداچوونه‌وه، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانیان بایكۆت كرد، كه تایبه‌ت بوو به ده‌نگدان بۆ ئه‌ندامانی نوێی دادگاكه.
دوای ته‌واوبوونی دانیشتنی په‌رله‌مانیش، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌دایه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، په‌رله‌مانی عێراق، ده‌نگی له‌سه‌ر پێنج ئه‌ندامی نوێی دادگای پێداچوونه‌وه كردووه، ئه‌وانیش بریتین له (نو‌عمان كه‌ریم ئه‌حمه‌د، كازم عه‌باس حه‌بیب، محه‌مه‌د قاسم محه‌مه‌د، محه‌مه‌د عه‌بد عه‌لی شه‌دهان و حه‌سه‌ن فوئاد مونعیم).