كڵۆپ: له مۆبایله‌كه‌م ته‌نیا یه‌ك وێنه‌ی سێلفیم هه‌یه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌یه
یۆرگن كلۆپ له دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له مۆبایله‌كه‌ی ته‌نیا یه‌ك وێنه‌ی سێڵفی هه‌یه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسییه، ده‌شڵێت: پێڵێ له هه‌ردوو یاریزان كریستیانۆ و مێسی باشتره.
یۆرگن كلۆپ راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی گۆڵی ئینگلیزی بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه مێسی و كریستیانۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له یانه‌كانی بارسێلۆنا و مانچێسته‌ر یونایتد، ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس یاری ده‌كه‌ین زۆرترین ریكۆردیان تۆمار كردووه و له ژماره نایه‌ن.
كلۆپ گوتیشی: هه‌رگیز پێموا نییه مێسی و كریستیانۆ باشترینی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی مێژووی تۆپی پێ بن، من پێڵێم پێ له هه‌ردووكیان باشتره، چونكه گه‌وهه‌ره به‌رازیلییه‌كه 3 ناسناوی جامی جیهانی بردۆته‌وه و زیاتر له هه‌زار گۆڵی تۆمار كردووه.
كڵۆپ ده‌شڵێت: هه‌میشه باوكم به منی ده‌گوت كوڕم گوێ به كه‌س مه‌ده پێڵێ باشترین ئه‌ستێره‌ی مێژووه.
راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ته‌نیا یه‌كجار چاوی به پێلێ كه‌وتووه ئه‌ویش له مۆندیالی 2006ـی به‌رازیل بوو.
كڵۆپ ده‌شڵێت: من رووبه‌ڕووی كریستیانۆ و مێسی بوومه‌ته‌وه و هه‌ردووكیانم له نزیكه‌وه بینیوه، به‌ڵام ته‌نیا وێنه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ مێسی گرتووه.