داعش له خانه‌قین هێرشی كرد
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای دیاله رایگه‌یاند، "كاتژمێر 9:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی پشكنینی هاوبه‌شی پۆلیسی فیدراڵ سوپای عێراق له ناوچه‌ی باوه مه‌حموودی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین و تا ئێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه".
سەمیر محه‌مه‌د، سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای خانەقین بەکوردستان24ی راگەیاند، بەھۆی ھێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر بازگەی باوە مه‌حموود، كه ده‌كه‌وێته نێوان کەلار - خانه‌قین پۆلیسێك به سه‌ختی برینداربووه، كه فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه.
سەرۆکی ئەنجوومەنی خانەقین ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەو کاتەدا ھێزێک له گەرمیانه‌وه بۆ پشتیوانی پۆلیسەکان رۆیشتوون، بۆمبێكی چێندراویان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
میدیا عێراقییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و بازگه‌یه‌ی چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری، بازگه‌ی هاوبه‌شی سه‌ر به هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ و هێزه‌كانی سوپای عێراقه له ناوچه‌ی باوه مه‌حموودی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین و تائێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
ماوەیەکە جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و چه‌ندین جاره كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و په‌لاماری بازگه و خاڵه‌كانی پشكنینی سه‌ر به هێزه عێراقییه‌كان ده‌ده‌ن.
H.B