"قاعیده خۆی بۆ هێرشی فراوان ئاماده ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
بین والاس، وه‌زیری ئاسایشی بریتانیا ته‌ئكیدیكرده‌وه، رێكخراوی قاعیده خۆی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی نوێ و فراوانی تیرۆریستی ئاماده ده‌كات و ده‌یه‌وێت وڵاتانی رۆژئاوایی و ژێرخانه‌كه‌یان بكاته ئامانج.
وه‌زیری ئاسایشی بریتانیا به رۆژنامه‌ی سه‌ندای تایمزی گوتووه: "رێكخراوی قاعیده پلانی داڕشتووه به رێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان (درۆن) ھێرش بكاته سه‌ر فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگری سڤیل و رێكخراوه‌كه كار بۆ پێشخستنی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایانه ده‌كات كه له به‌رده‌ستیاندایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌و رێگایه هێرش بكه‌نه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان و فڕۆكه‌كان".
له مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووش، وه‌زیری ئاسایشی بریتانیا هۆشداریی ئه‌وه‌ی دابوو كه ئه‌گه‌ری هه‌یه هێرشی تیرۆریستی له رێگای چه‌كی كیمیایی و بایۆلۆژی بكرێته سه‌ر بریتانیا و وڵاتانی دیكه".
له كۆنگره‌یه‌كی ئه‌منی له له‌نده‌ن گووتی: "گرووپه تیرۆریستییه‌كان به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به دوای رێگای نوێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانمان بمانكوژن، نزیكبوونه‌ته‌وه له‌وه‌ی ده‌ستیان به چه‌كی كیمیایی و بایۆلۆژی بگات و پێویسته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌بین".