به وێنه و ڤیدیۆ.. تسونامی چی به‌سه‌ر ئیندۆنیزیا هێناوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی تسونامییه‌وه له كه‌ناراوه‌كانی ئیندۆنیزیا، زیاتر له 222 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 800 كه‌سی برینداربوونه، 30 كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوونه.
تسونامییه‌كه له ئه‌نجامی چالاكبوونی گڕكانی كراكاتو بووه، له كه‌ناراوه‌كانی "سوندا ستره‌یت".
ئاژانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان له ئیندۆنیزیا، ئاماره‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌پۆلێك به به‌رزی 16 پێ له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه گه‌شتیارییه‌كانی داوه، كه ده‌كه‌وێته نێوان دوورگه‌كانی جاڤا و سۆمه‌تره.
جیا له زیانه گیانییه‌كان، نزیكه‌ی 40 شوێنی گه‌شتیاری، 20 هۆتێل و 10 كه‌شتی گه‌شتیاری تێكداوه.
تسونامی، به شه‌پۆلی گه‌وره‌ی ده‌ریا ده‌گوترێت، كه به‌هۆكاری بوومه‌له‌رزه یان چالاكبوونی چاڵه گڕكانییه‌كانه‌وه درووست ده‌بێت.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یڵ