به ڤیدیۆ.. ئه‌مڕۆ له یارییه‌كی لالیگا هانده‌ران یاریگه‌یان پڕ له بووكه‌ڵه كرد
هانده‌رانی ریال بێتیس له دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی یاریگه‌یان پڕ له بووكه‌ڵه كرد، ئه‌م كاره‌شیان له پێناو كارێكی خێرخوازی ئه‌نجام دا.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 23 دێسێمبه‌ری 2018، له گه‌ڕی حه‌ڤده‌یه‌می لالیگا، له هه‌رێمی ئه‌نده‌لووس و له شاری سێڤییا یانه‌ی ریال بێتیس له یاریگه‌ی بێنیتۆ ڤیامارین میوانداریی یانه‌ی ئیباری كرد و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له كۆتایی یارییه‌كه هانده‌رانی ریال بێتیس یاریگه‌یان پڕ له بووكه‌ڵه كرد و كردیانه دیاری بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی پێویستیان به دیارییه له جه‌ژنی كریسمه‌س.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، هانده‌رانی ریال بێتیس زیاتر له 10 هه‌زار بووكه‌ڵه‌یان فڕێدایه یاریگه‌ی (بێنیتۆ ڤیامارین).
یانه‌ی ریال بێتیس به‌م یه‌كسانبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كۆتایی به 2018 هێنا و له كۆكردنه‌وه‌ی 26 خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می لالیگا جێگیر بوو، له‌و كاته‌ی یانه‌ی ئیبار به 21 خاڵ پله‌ی یازده‌یه‌می ریزبه‌ندی لالیگای گرت.