دوو كۆڵبهرى كورد بريندار بوون و يهكێكيش دهستگيركرا
K24 – ههولێر:
ژمارەیەک کۆڵبەری کوردی رۆژهەڵاتى كوردستان لە ناوچه سنورييهكانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران تەقەیان لێكرا و بهو هۆيهوه دوو كۆڵبهر بريندار بوون و يهكێكيش دهستگيركرا.
لهو بارهيهوه، بێستوون حەمە، بەڕێوبەری کارگێڕی ئێشکگر لەنەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ بە کوردستان24ى راگەیاند، ژماەیەک كۆڵبەری كوردی رۆژهەڵاتى كوردستان لەسەرسنوری گوندی (دەوژان)ـی سنووری ناحیەی ئیسێوەی پشدەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن سوپای پاسداران تەقەیان لێکراوە و و دووكۆڵبەر برینداركراون.
گوتيشى: بریندارەکان بۆچارەسەر گەيهندراونەتە نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ و ئێستا لەژێرچاوديريدان و باری تەندرووستیان جێگیرە.
به گوێرهى ئهو زانياريانهى دهست كوردستان24 كهوتوون، كۆڵبەرێكی ديكه هەر لەو سنوورە دەستگیركراوه و دواتر رهوانهى فەرمانداری سەردەشت کراوه.
ئهو كۆڵبهرانه خهڵكى شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستانن.