به‌هۆی به‌فربارین رێگه‌ی وه‌رتێ داخرا
K24- راپه‌ڕین:
به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر له زینی وه‌رتێ، رێگای سه‌ره‌كی نێوان ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین له‌گه‌ڵ قه‌زای سۆران و رواندوز داخرا.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان 24 له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین رایگه‌یاند، به‌هۆی باریني به‌فرێكی زۆر له زینی وه‌رتێ، رێگای هاتووچۆ له نێوان ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین له‌گه‌ڵ قه‌زاكانی سۆران و ره‌واندوز پچڕا.
گوتیشی، به‌هۆی پچڕانی رێگاكه له وه‌رتێ، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمۆبیل گیریان خواردووه.
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌مه دووه‌م جاره به‌هۆی به‌فر بارینه‌وه رێگای سه‌ره‌كی نێوان راپه‌ڕین - سۆران و ره‌واندوز له وه‌رتێ داده‌خرێت.
H.B