چه‌كدارانى "سوپاى ئازادى سووريا" روويان له سه‌نگه‌ره‌كانى هه‌سه‌ده كرد
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" له ناوچه‌كانى باكوورى حه‌له‌به‌وه روويان له هێڵه‌كانى پێشه‌وه‌ى سنوورى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده كرد.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ بڵاويكرده‌وه، يه‌كه‌يه‌كى سه‌ر به "فيرقه‌ى حه‌مزه"ى "سوپاى ئازادى سووريا" دواى ته‌واوكردنى مه‌شق و راهێنان روويان له هێڵه‌كانى پێشه‌وه‌ى سنوورى هه‌سه‌ده كردووه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ئه‌و يه‌كه‌يه به چه‌كى قورسه‌وه به‌ره‌و هێڵه‌كانى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕ به‌ڕێكه‌وتوون.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و هێزانه هه‌ڵبكوتنه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هه‌سه‌ده له سنوورى شارى منبج.
له 12ى ئه‌م مانگه‌وه، سه‌رۆكى توركيا هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له رۆژهه‌ڵاتى فورات و باكوورى سووريا ده‌كات.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان به هۆى پرسى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له رۆژهه‌ڵاتى فورات، ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى توركيا دژى هه‌سه‌ده دواكه‌وتووه.
توركيا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)ن كۆنترۆڵ بكات.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر