به ڤیدیۆ.. هه‌ڵبژاردنی شاجوانی رووسیا ببینه
K24 - هه‌ولێر:
له رێوڕه‌سمێكدا، ئیلیسیا سێمێرینكۆ، كچه چالاكوانی به‌ناوبانگی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له‌و وڵاته، به شاجوانی 2018ی رووسیا هه‌ڵبژێردرا.
سێمێرینكۆ، ته‌مه‌ن 24 ساڵ، نمایشكارێكی به‌ناوبانگی جلوبه‌رگه له رووسیا و ساڵی رابردووش به‌شداری له رێوڕه‌سمه‌كه كرد، به‌ڵام ساڵی رابردوو نه‌یتوانی ناسناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت و ته‌نها له چوارچێوه‌ی 20 جوانترین خانم ده‌ستنیشان كرا.
ئه‌مساڵیش سێمێرینكۆ به‌شداری له پێشبڕكێكه‌دا كرد و له‌ناو 48 شۆخی دیكه‌ی رووسیا، توانی ناسناوی شاجوانی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌و شۆخه رووسییه له دوای هه‌ڵبژاردنی وه‌كو شاجوان، بۆ به‌شداربووانی دیكه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه رایگه‌یاند، تا ئێستاش باوه‌ڕ به‌وه ناكات وه‌كو شاجوان هه‌ڵبژێردراوه.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم