ئاڵا ره‌شه‌كه‌ی داعش له دیاله ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
K42 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای دیاله، رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن خه‌ڵكی نه‌ناسراوه‌وه ئاڵا ره‌شه‌كه‌ی داعش، له یه‌كێك له گونده‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی به‌عقوبه هه‌ڵدراوه.
به گوێره‌ی وێبسایتی (به‌غداد الیوم)، سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 25ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018 رایگه‌یاندووه، دوای هه‌ڵكردنی ئاڵاكه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان راسته‌وخۆ گه‌یشتوونه‌ته گوندی (حه‌دلئه‌خزه‌ر) و لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كرد، هێزه ئه‌منییه‌كان ئاڵاكه‌یان هێناوه‌ته خواره‌وه و سوپاش هه‌ڵمه‌تێكی كێوماڵكردنی ناوچه‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه، كه هه‌ندێك جموجۆڵی چه‌كدارانی تێدا به‌دیكراوه.
به‌عقوبه، سه‌نته‌ری پارێزگای دیاله‌یه و تا ئێستاش جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له گونده‌كانی نزیك شاره‌كه ماوه و چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ش، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گونده‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان.
ئ. م