"سه‌ددام حوسێن" سێ قوتابی زانكۆی به ده‌ركردن دا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له زانكۆی ئه‌نباری رۆژئاوای عێراق ئاشكرای كرد، به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری له سێداره‌دراوی عێراق، سێ قوتابی له زانكۆكه ده‌ركران.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 25ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018 ئاشكرای كرد، ئه‌و قوتابییانه له ئاهه‌نگێكی كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی ئه‌نبار، وێنه‌ی سه‌ددام حوسێنیان به‌رزكردووه‌ته‌وه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، ده‌ركه‌وتووه سێ قوتابی له‌و كاره به‌رپرسیارن، بۆیه هه‌رسێكیان له زانكۆكه ده‌ركران.
وێنه‌ی سه‌ددام حوسێن، له‌لایه‌ن وێنه‌كێشێكه‌وه به ده‌ست درووستكرابوو و وێنه‌كێشه‌كه‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به زانكۆكه‌وه نه‌بووه.
به گوێره‌ی یاسا به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه و درووشمه‌كانی سه‌رده‌می سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری پێشووی عێراق، قه‌ده‌غه‌یه و ده‌چێته خانه‌ی پرۆپاگه‌نده‌كردن بۆ حزبی به‌عسی رووخا‌و.
ئ. م