كرمێك مەترسی لای جووتیاران دروست دەكات
K24 - ھەڵەبجە
بڵاوبوونەوەی جۆرە کرمێکی تایبەت بە دانەوێڵە لە نێو زەویە کشتوکاڵیەکانی دەشتی شارەزور، ترسی لای جووتیاران دروستکردووە و داواکارن هەرچی زووترە هاوکاری بکرێن، بۆ ئەوەی بەرهەمی ئەمساڵیان روو لە کەمبوونەوە و نەمان نەکات.
دەشتی شارەزوور ساڵانە رووبەرێکی بەرفراوانی دەکرێتە دانەوێڵە بەتایبەتی گەنم و جۆ، سەرچاوەیەکی باشی دانەوێڵەی کوردستان و ناوچەکە پێکدەهێنن، بەڵام ئەمساڵ مەترسی کەمبوونەوەو نەمانی بەرهەمی باش هەیە لەنێو زەوی چەند جووتیارێك بەهۆی بڵاوبونەوەی جۆرە کرمێکی تایبەت، ئەم جۆرە کرمە زیانبەخشەش بەجۆرێك زیان بە گەنم و جۆ دەگەیەنێت کە لە 100% جۆی ھەندێك جوتیاری وشكکردووە.
حسین نامیق، یەكێكە لە جوتیارانی ناوچەكە بە كوردستان24 گوت: "كرمە بەشێوەیەكی بەرچاو لەناو كێڵگەكان دەبێنرێت، ئەگەر بەمشێوەیە بڕوات ھیچمان نامێنێت، بۆیە داوا لە حكوومەت دەكەین ھاوكاریمان بكات".
لەبارەی كاتی دەركەوتنی ئەو كرمە دەڵێ: "سەرەتای وەرزی پایز كە گەنم دادەچێنرێت ئەو كرمە زیندوو دەبێتەوە، لە مانگی شوبات كرمەكە نامێنێت".
ساڵانە رووبەری 65 هەزار دۆنم زەوی لە دەشتی شارەزوور دەکرێتە گەنم و 7 هەزار دۆنمیش دەکرێتە جۆ، لێپرسراوی بەشی رێنمایی قەزای سەیدسادق دەڵێیت "نوسراومان ئاڕاستەی سەروی خۆمان کردوەو لەهەبوونی ئەو کرمە ئاگادارمان کردونەتەوە تاوەکو بتوانین بەزوترین کات چارەسەری بكەین