"مانچێسته‌ر یونایتد پۆگبا هه‌رزانفرۆش ده‌كات"
مانچێسته‌ر یونایتد نرخی پۆل پۆگبا داده‌به‌زێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو ده‌ستبه‌رداری ببێت.
رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردۆته‌وه مانچێسته‌ر یونایتد سووره له‌سه‌ر فرۆشتنی پۆل پۆگبای ناوه‌ڕساتكاری فڕه‌نسی له هاوینی داهاتوو.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه مانچێسته‌ر یونایتد ئاماده‌یه نرخی پۆگبا له 200 ملیۆن یۆرۆوه بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ كه‌م بكاته‌وه، چونكه كارگێری ئه‌و یانه‌یه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌وڵده‌دات له به‌رزی مووچه‌ی ئه‌و یاریزانه رزگاری ببێت.
بۆ هاوینی داهاتووش یوڤێنتۆس نزیكترینه له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م یاریزانه فڕه‌نسیه.
پۆگبای ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له هاوینی 2016 بووه گرانبه‌هاترین یاریزانی مێژوو كاتێك به 105 ملیۆن یۆرۆ له یوڤێنتۆسه‌وه گه‌ڕایه‌وه مان یونایتد.
پێشتر له‌گه‌ڵ یوڤی پۆگبا 178 یاری كرد، 34 گۆڵ و 43 ئاسیستی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی مان یونایتد 116 یاری كردووه، 20 گۆڵ و 24 ئاسیستی تۆمار كردووه.