"ریال مه‌درید لوتكه‌ی باشترین یانه‌كانی ئه‌ورووپای گرته‌ده‌ست"
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا پۆلێنی باشترین یانه‌كانی كیشوه‌ره‌كه‌ی بۆ ساڵی 2018 بڵاو كرده‌وه و به پشتبه‌ستن به ئاماره‌كانی پێنج ساڵی رابردوو ریال مه‌درید له سه‌رووی لیسته‌كه ده‌بینرێت و بۆ ساڵی 2018 له پێشه‌نگی پۆلێنی یانه‌كانی ئه‌وروپا دێت و له ماوه‌ی پێنج ساڵدا زۆرترین خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه.
له‌داوی ریال مه‌دریدیش یانه‌كانی بایرن میونشن، بارسێلۆنا، ئاتلێتیكۆ مه‌درید، یوڤێنتۆس، پاریس سانجێرمان، مانچێسته‌ر سیتی ده‌بینرێن.
ریال مه‌درید له دوایین 3 وه‌رزدا توانی سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه و له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردووش چوار جار ئه‌و نازناوه‌ی بردۆته‌وه.