به وێنه و ڤیدیۆ.. هاووڵاتیێك له شاری دهۆك كوژرا
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له شاری دهۆك رایگه‌یاند، كاتژمێر 7:24 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاووڵاتیێك له شاری دهۆك كوژرا.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی كوشتنی ئه‌و هاووڵاتیه‌ش، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، كاتێك ئه‌و هاووڵاتیه له یه‌كێك له گازینۆكانی شاری دهۆك دانیشتبوو، كه‌سێك به ئۆتۆمۆبیلێكه‌وه هاتووه و هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر گازینۆكه و به ده‌مانچه‌كه‌ی 8 فیشه‌كی لێداوه و ده‌ستبه‌جێ قوربانییه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
دوای رووداوه‌كه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ته‌رمی قوربانییه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی داد كراوه، به‌ڵام بكوژه‌كه رایكردووه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری كوشتنه‌كه‌ش په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، رووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، كه به‌ر له دوو ساڵ برای بكوژه‌كه له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كه‌وه كوژراوه و بكوژه‌كه به‌مه‌به‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئه‌و كاره‌ی كردووه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه هێمن سلێمان، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی دهۆك به كوردستان 24ی راگه‌یاند، "له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، هۆكاری ئه‌م رووداوه به هۆی دوژمنداریێك بووه، كه پێشتر له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی بكوژه‌كه و قوربانییه‌كه‌دا هه‌بووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "له نووسینگه‌ی تاوانه‌كانی كوشتن و نه‌هێشتنی تاوان دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م رووداوه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێكردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ته‌واوی ناو و ناونیشانی بكوژه‌كه لای ئێمه‌یه و ئاشكرایه كێ ئه‌و كاره‌ی كردووه، ئه‌گه‌ر خۆی راده‌ست نه‌كات له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت".
H.B