هه‌وڵێكی به‌قاچاخبردنی نه‌وت له لووله‌كانی كه‌ركووك پووچه‌ڵ كرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ له كه‌ركووك رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان هه‌وڵێكی به‌قاچاخبردنی نه‌وتیان له یه‌كێك له لووله‌كانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی كه‌ركووك پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ ئاشكرایكرد، "هێزێكی فه‌وجی 2ی سه‌ر به لیوای 19ی فیرقه‌ی 5 توانیویانه هه‌وڵی چه‌ند كه‌سانێكی نادیار بۆ به قاچاخبردنی نه‌وت له یه‌كێكك له لووله‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، "ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراو لووله‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووكیان كون كردووه، دواتر له‌ڕێگه‌ی سۆنده‌یه‌كی 2 ئینجییه‌وه به درێژایی 20 مه‌تر به سۆنده‌یه‌كی دیكه‌وه به‌ستوویانه‌ته‌وه، كه به تونێلێكی ژێر شه‌قامی سه‌ره‌كیدا په‌ڕێندرابووه‌وه وێستگه‌یه‌كی ته‌واونه‌كراوی سووته‌مه‌نی له‌و به‌ری شه‌قامه‌كه".
پۆلیسی فیدراڵ ئاشكراشیكرد، "به‌رله‌وه‌ی هیچ نه‌وتێك له رێگه‌ی ئه‌و سۆنده‌وه به‌قاچاغ ببردرێت، هێزه‌كانیان پێیان زانیوه و سۆنده‌كه‌یان هه‌ڵگرتووه و دوای چاككردنه‌وه‌ی لووله نه‌وته‌كه به جۆشكاری، شوێنه‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تی داپۆشیوه‌ته‌وه".
H.B