له كه‌ركووك هه‌شت چه‌كدارى داعش ده‌ستگيركران
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رايگه‌ياند، پۆليسى ئيتيحادى 8 چه‌كدارى داعشى له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌ستگيركردووه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا وه‌زاره‌ته‌كه راشيگه‌ياندووه، ئه‌و هه‌شت كه‌سه پله‌يان هه‌بووه له ريزى چه‌كدارانى داعش و وه‌ك به‌رپرسى ئه‌و گرووپه له ناوچه‌كه ره‌فتاريان كردووه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه له قه‌زاى حه‌ويجه‌وه رايانكردووه بۆ ناو شارى كه‌ركووك و چه‌ندين كرده‌وه‌يان دژى هێزه ئه‌منييه‌كان ئه‌نجامداوه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ريه
ئ.ر