زێباری به‌هۆی تره‌مپ ره‌خنه له سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق ده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
هوشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و وه‌زیری پێشووتری دارایی عێراق، له‌باره‌ی سه‌ردانه نهێنییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق، ره‌خنه له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ده‌گرێت.
زێباری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه نوسیوویه‌تی: "له بنه‌ما و نه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه باوه‌كاندا، سه‌رۆكی وڵاتێك كه هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له هێڵی ئاگرینی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ن له وڵاتێكی دیكه، له كاتی جه‌ژنه‌كانی له دایكبوون سه‌ردانی ئه‌و هێزانه‌ی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سۆز و هاوكاری خۆی له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕێ و له نه‌هامه‌تییه‌كانیان كه‌مبكاته‌وه به‌هۆی دوورییان له كه‌سوكاریان به‌هۆی ئه‌ركه‌كانیان. سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تێدایه له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه و خۆیشی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه".
هوشیار زێباری ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای سه‌رسوڕمانی زۆرێك له سه‌ركرده و چاودێره عێراقییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ردانه له‌ناكاوه، به‌ڵام سوپرایزی گه‌وره، ئاماده‌نه‌بوونی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یه (سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆكی په‌رله‌مان) له پێشوازی دۆناڵد تره‌مپ له كاتی سه‌ردانی بۆ عێراق و ده‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵی له رووی پرۆتۆكۆڵی و شكڵییه‌وه بۆ راگرتنی ئابڕووی وڵاته‌كه".
زێباری كه ساڵانێك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش بووه ده‌ڵێت: "پێشتر ئێمه به‌سه‌ر لایه‌نی ئه‌مه‌ریكیدا سه‌ركه‌وتوو بووین، سه‌ره‌ڕای بوونی هێزه‌كانیان، به‌ڵام به‌رپرسانی وڵات له پێشوازی و به‌خێرھێنانی سه‌ركرده باڵاكانی ئه‌مه‌ریكادا ئاماده ده‌بوون، ئه‌وه‌ش به به‌ڵگه‌وه روویداوه‌و رێز بووه بۆ شكۆ و سه‌روه‌ری وڵات".
زێباری له كۆتاییدا ده‌ڵێت: "پێویسته هه‌مووان هه‌ست به‌وه بكه‌ن ئه‌و گرفته به حیكمه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و جه‌خت له‌سه‌ر چوارچێوه‌كانی مامه‌ڵه‌ی دیپلۆماسی ته‌ندرووست بكه‌نه‌وه".
رۆژی چوارشه‌ممه 26/12/2018 له یه‌كه‌م سه‌ردانی پاش بوونی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاو پاش چه‌ند رۆژێك له راگه‌یاندنی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له دایكبوون و ساڵی نوێوه وه‌ك سوپرایزێك سه‌ردانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی كرد له عێراق، بێ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی عێراق ئاگاداری ئه‌و سه‌ردانه‌بن.