سه‌رۆك بارزانی: پێویسته شەڕی فكری و كۆمەڵایەتی و ئابووریی تیرۆر بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك بارزانی، له‌گه‌ڵ جێنین هێنیس پلاسخارت، نێرده‌ی نوێی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، كۆبووه‌وه و شەڕی دژی تیرۆر و مەترسییەكانی هزری تیرۆر لەسەر ئاسایشی عێراق و ناوچەكە خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
سەرۆك بارزانی بە شاندی میوانی راگەیاند، ڕاستە داعش لە ڕووی سەربازییەوە شكاوە، بەڵام هۆكارەكانی سەرهەڵدانی تیرۆر پێویستە نەهێڵدرێن ئەگینا مەترسیی تیرۆر بە شێوەیەكی دیكه سەرهەڵدەداتەوە، بە پێویستیشی زانی كە شەڕی فكری و كۆمەڵایەتی و ئابووریی تیرۆر بكرێت.
لە بەشێكی دیكه‌ی ئەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا و سەردانی مانگی نۆڤەمبەری رابردووی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و له میانی سه‌ردانه‌كه‌شدا، سەرۆك بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق نیشان دا و بە سیاسییەكی كراوە و لایەنگری دیالۆگی وەسف كرد كە بە باشی لە دۆزی ڕەوای گەلی كوردستانیش دەگات و ئەوەیشی خستە ڕوو كە كوردستان هەمیشە ڕێگەی لێكتێگەییشتن و دیالۆگی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان گرتۆتە بەر.
سه‌ردانه‌كه‌ی نێرده‌ی تایبه‌تی یونامی، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی بوو له پۆسته‌كه‌ی، كه پێشتر یان كوبیشی سلۆڤاكی نزیكه‌ی چوار ساڵ له‌و پۆسته‌دا بووه.
پلاسخارت، له دایكبووی ساڵی 1972ه و یه‌كه‌م ژنه له‌سه‌ر ئاستی هۆڵه‌ندا، پۆستی وه‌زیری به‌رگری وه‌ربگرێت و له ماوه‌ی ساڵانی 2012 تا 2017 له‌و پۆسته‌دا بووه، له‌و ماوه‌یه‌شدا سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی ناوه‌ندی، فه‌رمانده‌ی پشتیوانی، ده‌سته‌ی به‌رگری، هه‌ر چوار هێزه چه‌كداره شاهانه‌كانی له سوپا و ده‌ریایی، هێزه ئاسمانییه‌كان، پۆلیسی سه‌ربازی و پاسه‌وانی سنوور كردووه، ئێستا وه‌كو نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی) ده‌ستبه‌كاربووه.
ئ. م