سه‌ردانه له ناكاوه‌كه‌ی تره‌مپ گوشاره‌كانی سه‌ر عه‌بدولمه‌هدی زیاد ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی سائیروون، داوا ده‌كات، له پای سه‌ردانه له ناكاوه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ خاكی عێراق و به‌بێ ئاگاداری به‌غدا، یادداشتێكی ناڕه‌زایی بدرێته باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا.
ئه‌سعه‌د عه‌بدولساده، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی سائیروون رایگه‌یاندووه، حكوومه‌ت نایه‌وێت له‌و باره‌یه‌وه قسه بكات و راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكوومه‌تیش به "شه‌رمنانه" وه‌سف ده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سائیروون روونیشی ده‌كاته‌وه، داوایان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه، دانیشتنێكی له ناكاو و تایبه‌ت بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له باره‌ی سه‌ردانه نهێنی و له ناكاوه‌كه‌ی تره‌مپ ئه‌نجام بده‌ن، كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق داده‌نرێت".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كه، هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه‌ی پێشوو ره‌تده‌كاته‌وه گوایه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له چوارچێوه‌ی راوێژكاری سه‌ربازی له عێراقن و ده‌ڵێت: "سه‌ردانه‌كه ئامانجی جێبه‌جێكردن پلانی واشنتنه بۆ فراوانكردنی بنكه‌كانی له عێراق".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داواش ده‌كات باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بانگهێشت بكرێت و یادداشتی ناڕه‌زایی راده‌ستبكرێت و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له‌و سه‌ردانه نهێنییه ئاگادار بكرێته‌وه.
دوێنێ چوارشه‌ممه، 26ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و میلانیای هاوسه‌ری به سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشتنه بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌سه‌دی ئه‌مه‌ریكی له رۆژئاوای عێراق و به‌بێ ئاگاداری حكوومه‌تی عێراق ماوه‌ی سێ كاتژمێر له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌یان مانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رچاوه: المعلومة
ئ. م