پارتی: لایه‌نه‌كان هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشكی زیاتر له‌ قه‌باره‌ی خۆیان ده‌ده‌ن

هێشتا لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

هێشتا لایەنەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکوومەت و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان. پارتی هۆکاری ڕێکنەکەوتنەکە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، کە لایەنەکان ویستی ئەوەیان هەیە زیاتر لە پشکی خۆیان وەرگرن.

پەرلەمانتارێکی بەرەی تورکمانیش پێیوایە، هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت کەڵەکەبوونی کێشەکانی نێوان پارتی و یەكێتیە، نیگەرانی خۆشی لە بەرامبەر دەستپێنەكردنی گفتوگۆ لەگەڵ پێکهاتەکان دەردەبڕێت.

تەنها یەک دانيشتنى په‌رله‌مان ئەنجامدراوە، ئەویش بە کراوەیی ماوەتەوە، لایەنە سیاسییەکان تا ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێکی دیار و پەرلەمانتارێکی پارتی هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی هەندێک لایەن دەیانەوێ زیاتر لە بەشی خۆیان بەرکەوێت.

خەریکە ماڵئاوایی لە ساڵی 2018 دەکرێت و هەموو ئومێدەکانیش لەسەر ساڵی داهاتووە تا لە کوردستاندا حکوومەت و پەرلەمانێکی نوێ ببیندرێت.

ئ. م