حاكم زاملى: شه‌رمه عادل عه‌بدولمه‌هدى بچێته ئه‌مه‌ريكا
K24 – هه‌ولێر:
حاکم زاملی سەرکردە لە رەوتی سەدر رایگەیاند، ترەمپ بە سەردانە نھێنیيەکەی بۆ عێراق سوکایەتی بە سیاسیيەکانی عێراق و حکومەتی عێراق کردووه.
زاملى گوتيشى: "ئەوەی مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دیاریدەکات ترەمپ و سیاسەکانی ئەمه‌ريکا نین، به‌ڵكو ئەوە گەلی عێراقە ئەو بڕیارە دەدات".
هه‌روه‌ها گوتى: "نابێت عێراق ببێتە پلاتفۆرمێک بۆ یەکلابوونەوەی کێشەکانی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران و روسیا لە ناوچەکە. رێگە نادەین عێراق ببێتە بارەگا و شوێنی ھێرش بۆ سەر وڵاتانی دیکە".
له به‌شێكى ديكه‌ى لێدوانه‌كه‌يدا زاملى گوتيشى: "پێویستە سنوورێک بۆ ھاتنە ناوەوە و ماوه‌يه‌كى دياريكراو بۆ مانەوەی ئەمه‌ریکیيەکان لە عێراق دابنرێت".
روونيشيكرده‌وه، "زۆر شەرمە سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگھێشتنامەی سەرۆکی ئەمه‌ریکا قبوڵ بکات و بچێتە واشنتن. دوای ئەوەی کە بەسەردانەکەی سوکایەتی و گاڵتەی بە سیاسیيەکانی عێراق و حکومەتی عێراق کرد و رێزی لە سەروەری عێراق نەگرت و ھاتە عێراق بەشێوەی نھێنی و بەبێ ھەمانگی لەگەڵ حکومەتی عێراق".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، "سێ کاتژمێر لەگەڵ سەربازەکانی لە بنکەی سەربازی ئەلئەسەد مایەوە و ئاھەنگی گێرا وەک بڵێی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێنابێت. لەراستیدا سەردانەکەی زیاتر شکست دەگەيه‌نێت نەک سەرکەوتن".
ئ.ر