سێ کورد بە تاوانی بە بەمەبەست سووتاندنی دوکانەکەیان لە بەریتانیا سزا دران

بەهۆی رووداوەکە پێنج هاووڵاتی بەریتانی سووتابوون

K24 – هه‌ولێر:

سێ هاووڵاتی کورد تۆمەتی سووتاندنی سۆپەر مارکێتەکەیان بەمەبەستی وەرگرتنی قەرەبوو بەسەردا ساغبوەوە کە بەهۆی ئەو رووداوەوە پێنج هاووڵاتی سووتابوون.

ئ. کورد، ئ، حەسەن و ه. حەسەن ئەو سێ کوردە بوون کە لە مانگی دوو- شووباتئ ئەمساڵ ئاگریان لە مارکێتەکەیان بەردا تاکو لە بەرامبەردا، پارەی قەرەبوو وەربگرن، بەڵام بەهۆی ئاگرەکە، شوقەیەک کە دەکەوێتە سەر مارکێتەکە ئاگری گرت و بەهۆیەوە  پێنج کەس سوتان کە سیانیان سەر بە یەک خێزان بوون.

سایتی بی بی سی لە زاری پۆلیس ئاشکرایکردووە، ئەو سێ تۆمەتبارە بڕی 26 لیتر بەنزینیان کردووە بە ژێر زەمینی مارکێتەکە و دواتر گڕیان داوە، بەمەش ویستوویانە بڕی 330 هەزار پاوەند وەک قەرەبوو وەربگرن.

دادگای شاری لیستەر، لە دواین دانیشتنیدا، ئەو سێ کەسەی بە سوتانی مارکێتەکە و کوشتنی پێنج هاووڵاتی بەریتانی تۆمەتبار کرد.

وێنەی قوربانییەکان

H.J