"پارتی ئامادە نییە رێككەوتنی دوو قۆڵی لەگەڵ یەكێتی بكات"

داوای میساقی شەرەف دەكات
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ پێویستی ده‌زانێت، میساقێكی شەڕەف لەنێوان ھێزە سیاسییەكانی كوردستان ببەسترێت.

عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی، لە كاتی بەشداریكردنی لە ژووری ھەواڵی كوردستان24 رایگەیاند، پارتی بە پێویستی دەزانێت میساقێكی شەڕەف لەنێوان ھێزە سیاسییەكانی كوردستان ببەسترێت بۆ ئەوەی خیانەتەكانی 66 و 16 ئۆكتۆبەر دووبارە نەبنەوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت بەپێی ئیستیحقاقی ھەڵبژاردن مامەڵە لەگەڵ لایەنەكان دەكەن.

لەبارەی ھەڵبژاردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی ئاماژەی بەوە كرد، حزبەكەی لەگەڵ ئەوە دایە تا ھەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەن دەستوور، سەرۆكی ھەرێم لەنێو پەرلەمان ھەڵبژێردرێت.

ئ. م