رۆدریگۆ زوڵمێكی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات
رۆدریگۆ به‌رگریكاری لاوی یانه‌ی ساوپاوڵۆی به‌رازیلی له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بارسێلۆنا زوڵمێكی زۆری لێكردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پشكنینه پزیشكییه‌كانی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕ كردووه، به‌ڵام مۆریلۆیان بۆ ریزه‌كانی گواستۆته‌وه.
رۆدریگۆ كایۆی به‌رگریكاری ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ی یانه‌ی ساوپاوڵۆ له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه ده‌ڵێت: بارسێلۆنا داوای لێكردم به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی 6 مانگ په‌یوه‌ندی به یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بكه‌م، ته‌نانه‌ت پشكنینه پزیشكییه‌كانم به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕ كرد، به‌ڵام دواتر له جیاتی من مۆریلۆی به‌رگریكاری ڤالێنسیایان گواسته‌وه.
رۆدریگۆ گوتیشی: هه‌ست ده‌كه‌م بارسێلۆنا زوڵمێكی گه‌وره‌یان له من كرد، چونكه پێش ئه‌وه‌ی من پشكنینه پزیشكییه‌كان ئه‌نجام بده‌م، بارسێلۆنا له نێوان من و مۆریلۆ خۆی یه‌كلا كردبووه و مۆریلۆیان هه‌ڵبژاردبوو.
رۆدریگۆی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل گوتیشی: ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی مۆریلۆ ئه‌زموونی ئه‌ورووپا و لالیگای هه‌بوو، ئه‌ویان هه‌ڵبژارد و ئارنیستۆ ڤاڵڤێردیش له نزیكه‌وه یاری منی نه‌بینی بوو، بۆیه له كۆتاییه‌كه‌یدا منی پشتگوێ خست.
رۆدریگۆ كایۆ، له‌گه‌ڵ ساوپاوڵۆ 173 یاری كردووه، 5 گۆڵ و 5 ئاسیستی تۆمار كردووه، یاری بۆ تازه‌پێگه‌یشتووان، لاوان و ئۆڵمپیك و تیپی یه‌كه‌می به‌رازیل كردووه.