فالح فه‌یاز په‌یامی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌سه‌د
K24 - هه‌ولێر:
فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 29ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018 گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا و نامه‌یه‌كی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی گه‌یاندووه‌ته به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سووریا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه له باره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته بۆ گرنگیدان به به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی نێوانییان له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان، به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به شه‌ڕی دژه تیرۆر و هاوكاریكردن یه‌كدی هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه، به دیاریكراویش له ناوچه سنوورییه‌كان.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سووریا، هه‌ردوولایه‌ن بیروڕایان له باره‌ی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ئاڵوگۆڕ كردووه، سه‌رۆكی سووریاش دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، رووداوه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌رێنین و ئێستا "ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ زۆربه‌ی شاره‌كانی سووریا و عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سووریا، دووپاتی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه "ویستی گه‌لانی ناوچه‌كه بۆ پارێزگاری له سه‌روه‌ری وڵاتانییان، له پیلانگێڕییه ده‌ره‌كییه‌كان به‌هێزتربوو".
به گشتی وڵاتانی ناوچه‌كه له هه‌وڵدان په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا ئاسایی بكه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌تیش ئێستا سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د گه‌ڕاوه‌ته‌وه زۆربه‌ی شاره‌كان، كه پێشتر له‌ده‌ست سوپای ئازاد و ته‌نانه‌ت هێزه كوردییه‌كانیشدا بوون.
دوای بڕیاره له ناكاوه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا، هاوپه‌یمانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) بڕیاریدا ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا چۆڵ بكه‌ن و بیده‌نه‌وه ده‌ست سوپای ئه‌سه‌د، له ئێستاشدا سوپای سووریا گه‌ڕاوه‌ته‌وه منبج و پێشبینی ده‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی سنووریش .
سه‌رچاوه: RT
ئ. م