كریستیانۆ له دوایین رۆژه‌كانی 2018 ئاگری له سێریا ئه‌ی به‌ردا
یوڤێنتۆس دوایین یاری خۆی له سێریا ئه‌ی له 2018 به سه‌ركه‌وتنێكی گرینگ به سه‌ركردایه‌تی كریستیانۆ رۆناڵدۆ تێپه‌ڕ كرد، دوای ئه‌وه‌ی یوڤی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستی به سامپدۆریا هێنا.
له گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس میوانداریی سامپدۆریای كرد، كریستیانۆ هه‌ر زوو له خوله‌كی 2ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه زه‌بری خۆی وه‌شاند و گۆڵی پێشكه‌وتنی یوڤی تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 33 فابیۆ كوالیاریلا به لێدانی پێناڵتی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ سامپدۆریا یه‌كسان كرده‌وه، گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، ناوبژیوان فیكه‌ی لێدانی پێناڵتی له به‌رژه‌وه‌ندی یوڤێنتۆس لێدا، كریستیانۆ به سه‌ركه‌وتوویی لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد و به 14 گۆڵ لوتكه‌ی سێریا ئه‌ی گرت و یانه‌كه‌شی نیوه‌ی وه‌رزی به‌بێ شكست تێپه‌ڕ كرد.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه سیسته‌می ڤار فریای یوڤی كه‌وت و گۆڵێكی سامپدۆریای ره‌ت كرده‌وه.