هه‌ولێر.. بارهه‌ڵگرێك خۆی به 8 ئۆتۆمبێلدا ده‌كێشێت
K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی هاتووچۆدا، له سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری شاری هه‌ولێر و نزیك پێشانگاكان، بارهه‌ڵگرێك خۆی به هه‌شت ئۆتۆمبێلی بچو‌وكدا ده‌كێشێت.
رائید فازڵ حاجی، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، بارهه‌ڵگره‌كه له شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق هاتووه‌ته هه‌ولێر و شۆفێره‌كه‌ی عه‌ره‌به، به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ستداوه و خۆی به ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رده‌م یه‌كێك له پێشانگاكان داداوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر، بارهه‌ڵگره‌كه به‌وه‌نده‌ش رانه‌وه‌ستاوه تا خۆی به مۆلیده‌یه‌كی گه‌وره داداوه، رووداوه‌كه‌ش "زیانێكی زۆری ماددی" لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی پۆلیس ئاشكراشیكرد، جگه له زیانێكی ماددی زۆر، رووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی به دواوه نه‌بووه.
ئ. م