زمانی كوردی ده‌بێته مادده‌یه‌كی فه‌رمی له خوێندنگاكانی عێراق
K24- هه‌ولێر:
له گشتاندنێكدا كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خوێندنی كوردی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ده‌ركراوه و جگه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌ر ته‌واوی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقدا گشتێندراوه، بڕیاردرا، بۆ له‌مه‌ودوا له زمانی كوردیش وه‌ك هه‌ر مادده‌یه‌كی دیكه‌ی په‌روه‌رده‌یی له رێبازی خوێندن كه‌وتن و ده‌رچوون هه‌بێت.
له گشتاندنه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خوێندنی كوردی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق, كه واژووی سه‌نا گه‌رمیانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی له‌سه‌ره، هاتووه، "به‌مه‌به‌ستی گرنگیدانێكی زیاتر به زمانی كوردی و له‌پێناو فێربوونی قوتابیان بۆ زمانی كوردی و بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی له‌نێوان سه‌رجه‌م تاكه‌كانی عێراق، پێویسته بۆ له‌مه‌ودوا وه‌ك هه‌ر مادده‌یه‌كی دیكه‌ی په‌روه‌رده‌یی له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق گرنگی به زمانی كوردی بدرێت".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك مادده‌یه‌كی سه‌ره‌كی گرنگییه‌كی زیاتر به زمانی كوردی بدرێت وه‌ك چۆن له ده‌ستووری عێراقدا به زمانێكی فه‌رمی ناسێندراوه، پێویسته له‌مه‌ودوای له رێبازه‌كانی خوێندن كه‌وتن و ده‌رچوون له‌و مادده‌یه هه‌بێت"، واتا ده‌بێت وه‌ك هه‌ر مادده‌یه‌كی دیكه تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی كوردیش بكرێت و به‌گوێره‌ی توانای قوتابی و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی فێربوونی قوتابی له‌و مادده‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان بكرێت.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه زمانی كوردی بۆ رێبازه‌كانی خوێندن له عێراق زیاد كراوه، به‌ڵام تائێستا مادده‌یه‌كی سه‌ره‌كی نه‌بووه و وه‌ك مادده‌یه‌كی فه‌رمی به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاستی فێربوونی قوتابیان له‌و مادده‌یه نه‌ده‌كرا.
H.B