وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق به‌هۆی "برا داعشه‌كه‌ی" ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
شه‌یما حه‌یالی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق رایگه‌یاند، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی داوه‌ته عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی برا گه‌وره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی داعشه‌وه كردووه كاتێك رێكخراوه‌كه له مووسڵ بووه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی "ئه‌لعه‌ره‌بی جه‌دید"، شه‌یما حه‌یالی، ئه‌مڕۆ 30 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، شه‌یما حه‌یالی ده‌ڵێت: "رێكخراوی داعش به هه‌ڕه‌شه دانیشتووانی مووسڵی ناچاركردووه له فه‌رمانگه مه‌ده‌نییه‌كان كار بكه‌ن، براكه‌شم یه‌كێك بوو له‌وانه كه به‌ر له ئازادكردن و دوای ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵیش كاری كردووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "داعش براكه‌م و زۆری دیكه‌شی ناچاركردووه لێدوانی وا بده‌ن كه له‌گه‌ڵ هێزه پووچه‌ڵه‌كه‌یان بگونجێت، به‌ڵام براكه‌م به‌شداری له شه‌ڕ و هه‌ڵگرتنی چه‌ك نه‌كردووه بۆ كوشتنی عێراقییه‌كان".
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، شه‌یما حه‌یالی باس له‌وه ده‌كات، هه‌ندێك كه‌س چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی به‌ش به‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، گوایه "برام له ریزی چه‌كدارانی داعش بووه".
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "به هه‌موو لایه‌ك راده‌گه‌یه‌نم، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش به عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌م، له‌به‌رده‌م خوا و گه‌له‌كه‌مدا، خۆم له هه‌موو تیرۆریستێك بێ به‌ری ده‌كه‌م، كه ده‌ستی به خوێنی عێراقییه‌كان سوور بووبێت".
پێشتر مه‌شعان جبووری، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، شه‌یما حه‌یالی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق، خوشكی له‌یس نه‌جم خه‌لیل عه‌بدوڵڵا حه‌یالییه، كه سه‌ركرده‌یه‌كی داعش بووه له مووسڵ و له گرته ڤیدیۆییه پرۆپاگه‌نده‌ییه‌كانی داعش‌یش ده‌ركه‌وتووه.
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیره، دوای 4 رۆژ دێت له ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆسته‌كه، كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، متمانه‌ی پێدا.
H.M