ژنێک لە گەرمیان "سووتا"
K24 – ههولێر:
ئەم بەیانییە ئافرەتێک لە کەلار "سووتا" و دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە بەهۆی زۆری سووتانەکەی گیانی لەدەستدا.
پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە: "بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای کەلار ئافرەتێک بەسووتاویی هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار و دوای گەیشتنی، بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا".
هەر بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی پۆلیسی گەرمیان: "ئەو ئافرەتەی سووتاوە بەناوی ( ز، ب ، ب) لەدایکبووی ساڵی 1990ە و لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و رەوانەی بەشی توندوتیژیی ژنان دەکرێت".
H.J