مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان لە بودجەی 2019ـی عێراق جێگیر دەكرێت

گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ نزیكه‌

K24 - هه‌ولێر:

بەشیر خه‌لیل حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەربارەی پرۆژە بودجەی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە بودجەی ساڵی 2019 لە نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوامە.

به‌شیر حه‌داد دووپاتیشی كرده‌وه‌، كاری لە پێشینەی ئێمەش دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانە كە مانگانە دابین بكرێت ئەوەش رێككەوتنی لەسەر كراوە و لە یاسای بودجە جێگیركراوە.

روونیشی كرده‌وه‌، ده‌كرێ شایسته‌ داراییه‌كانی وه‌كو مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و كه‌سوكاری شه‌هیدان، له‌ ده‌قه‌ یاساییه‌كان زیاد بكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌و سیناریۆیانه‌ی بۆ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دانراوه‌، كامه‌یان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت، ئه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

ئ. م