ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی سلێمانی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح تۆمار ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی كورد له شاری سلێمانی، ده‌یانه‌وێت به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنی شایسته داراییه‌كانیانه‌وه، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق تۆمار بكه‌ن.
دانا ته‌یب، كه به‌ناوی ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی دیكه‌وه قسه‌ی بۆ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی سۆمه‌رییه نیووز كردووه ده‌ڵێت: "زیاتر له 10 رۆژنامه‌نووس و میدیاكارین له پارێزگای سلێمانی، ده‌ستمان به جووڵاندنی سكاڵای یاسایی كردووه دژی به‌رهه‌م ساڵح كه خاوه‌نی ئه‌و دامه‌زراوه میدیاییه‌یه كه شایسته داراییه‌كانی ئێمه‌یان نه‌داوه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئێمه گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه میدیاییه‌كه هه‌یه و له‌سه‌ریان پێویسته پاره‌كانمان بده‌نه‌وه، به‌ڵام پشت به به‌رهه‌م ساڵح ده‌به‌ستن كه خاوه‌نی دامه‌زراوه‌كه‌یه".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه گوتوویه‌تی: "هاوكاره‌كانم منیان سه‌رپشك كردووه له بری ئه‌وانیش قسه بكه‌م و دوای پشووی سه‌ری ساڵی نوێ رێوشوێنه یاساییه‌كان ته‌واو ده‌بن، به‌ڵام ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه له‌لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی، هه‌ژموونی به‌رهه‌م ساڵح بقۆزنه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌مان لێبكه‌ن، به‌ڵام ئێمه سوورین له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانمان".
به‌رهه‌م ساڵح به خاوه‌نی ده‌زگای "خه‌ندان" داده‌نرێت و پاش ئه‌وه‌ی له یه‌كێتی جیابوویه‌وه و هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری دامه‌زراند، كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنیشی دامه‌زراند و ژماره‌یه‌ك زیاتری رۆژنامه‌وان و میدیاكار له‌و ده‌زگایه ده‌ستیان به‌كار كرد، به‌ڵام له سه‌روبه‌ندی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه راگیرا.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیووز