به فه‌رمی سه‌میر نه‌سڕی گه‌ڕایه‌وه پرێمه‌رلیگ
یانه‌ی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی سه‌میر نه‌سڕی فره‌نسی له یانه‌ی ئانتالیا سپۆری توركییه‌وه كرده یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزانان.
وێستهام له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاو كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به گرێبه‌ستێكی 6 مانگی سه‌میری نه‌سڕیان بۆ ریزه‌كانیان گواستۆته‌وه و درێسی ژماره (18)ـه‌ی پێدراوه.
یانه ئینگلیزییه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه له دوای كۆتایی هاتنی 6 مانگه‌كه، بژارده‌ی ئه‌وه له‌به‌رده‌م هه‌ردوولا هه‌یه كه بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ گرێبه‌سته‌كه درێژ بكه‌نه‌وه.
سه‌میر نه‌سڕی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له ئه‌كادیمیای یانه‌ی مارسێلیا ده‌ستی به‌یاریكردن كردووه، دواتر له هاوینی 2008 بۆ ریزه‌كانی ئارسێناڵ گواسترایه‌وه، له دوای جێهێشتنی یانه له‌نده‌نییه‌كه دۆخی نه‌سڕی كه‌وته لێژی، چه‌ندان یانه‌ی دیكه‌ی تاقی كرده‌وه، له‌وانه مانچێسته‌ر سیتی، سێڤییا و ئانتالیا سپۆر، به‌هۆكاری پێكان و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاستی به‌ره‌و دابه‌زین رۆیشت و دوای 4 ساڵ دووركه‌وتنه‌وه له پرێمه‌رلیگ جارێكی دیكه له ده‌رگه‌ی وێستهامه‌وه گه‌ڕایه‌وه.