ئه‌ركی مه‌كگورك كۆتاییهات

K24 - هه‌ولێر:
برێت مه‌كگورك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، كه رۆژی 22ی دیسه‌مبه‌ری 2018 ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، رایگه‌یاند، رۆژی 31ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، دوایین رۆژی كاركردنی بووه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
مه‌كگورك، دوێنێ دووشه‌ممه، 31ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ دوا رۆژی كاركردنم بوو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هاوكاره سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌كانم ده‌خوازم، كه له بارودۆخێكی سه‌ختدا كاریان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌یان كرد. شه‌ره‌فێكی گه‌وره بوو كه شانبه‌شانی ئه‌وان كارم كرد".
مه‌كگورك، رۆژی 22ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018 به‌هۆی بڕیارێكی له‌ناكاوی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانیان له سووریا، ده‌ستی له كاركێشایه‌وه و رایگه‌یاند، چیدیكه ناتوانێت پابه‌ندی سیاسه‌تێكی له‌ناكاو گۆڕاوی تره‌مپ بێت، كه نه راوێژی به كۆنگرێس و نه به هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردووه و له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه.
دوای ئه‌و تویته‌ش، دۆناڵد تره‌مپ، وه‌ڵامی مه‌كگوركی دایه‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و مه‌كگورك ناناسێت و له ساڵی 2015 له‌لایه‌ن ئۆباماوه ده‌ستیشان كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، مه‌كگورك ده‌بوایه مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019 له پۆسته‌كه‌ی بڕوات، به‌ڵام ئێستا كاره‌كه‌ی پێشخستووه.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق، كه له نزیكه‌ی 72 وڵات پێكهاتووه، له مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2014 ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كرد و دواتریش هه‌ڵمه‌ته‌كانی فراوان كرد و سووریاشی گرته‌وه.
ئ. م