ئالێگری: ئاستی كریستیانۆ هه‌رگیز تووشی شۆكی نه‌كردووم
ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی ریكۆردی پورتوگالی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئاستی كریستیانۆ له‌م وه‌رزه تووشی شۆكی نه‌كردووه، ده‌شڵێت: من خۆم چاوه‌ڕوانی ئه‌و ئاسته‌به‌رزه‌م له كریستیانۆ ده‌كرد، ئه‌و به باشترین شێوه له نێو یاریگه كاری خۆی ده‌كات و بۆته نموونه‌یه‌كی باڵا بۆ یاریزانه‌كانی دیكه‌ش.
ئالێگری راهێنه‌ری یوڤی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كریستیانۆ رۆژ به رۆژ هه‌وڵی باشتربوون ده‌دات و به باشترین شێوه ده‌یه‌وێت خزمه‌تی تیپه‌كه‌ی بكات، ده‌شڵێت: تۆ كاتێك یاریزانێكی وه‌ك كریستیانۆ رۆناڵدۆ له تیپه‌كه‌تدا بوونی هه‌بێت، بێگوومان به‌رپرسیاریه‌تیت كه‌متر ده‌بێت و ئه‌ركت ئاسانتر ده‌بێت، چونكه یاریزانێكی وه‌ك كریستیانۆ به‌بێ كه‌مترین ماندووبن باشترین رۆڵت بۆ ده‌گێرێت.
ئالێگری گوتیشی: كریستیانۆ له نێو یاریگه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵام خۆویست نییه و خۆی به گه‌وره نازانێت و بۆته نموونه‌یه‌كی باش بۆ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان.
ئالێگری ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی منی دڵخۆش كردووه كریستیانۆ له‌گه‌ڵ خولی ئیتاڵیا و یانه‌ی یوڤێنتۆس زۆر ئاسووده‌یه، له چامپیۆنزلیگ هیوایه‌كی گه‌وره‌مان پێیه‌تی.