ئه‌مرۆ خولی پله‌یه‌كی كوردستان رۆژێكی پڕگۆڵ و ئاگرینی تێپه‌ڕ كرد
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له خولی پله‌یه‌كی كوردستان یانه‌ی خاك وه‌ك یه‌كه‌م یانه گه‌یشتنی بۆ قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین مسۆگه‌ر كرد و یانه‌ی سۆرانیش گه‌یشتنی یانه‌ی سیروانی نوێی بۆ هه‌مان قۆناخ دواخست.
خاك گۆڵبارانی میوانه‌كه‌ی كرد
خاك بە سەرکەوتنی بەسەر رزگاری گەیشتە قۆناخی چوارگۆشەی زێڕین، کاتێک لە گەڕی شەشەمی خولی پلە یەکی کوردستان گۆڵبارانی رزگاری میوانی کرد.
لە شاری کەرکووک هەردوو یانەی خاک و رزگاری بەیەکگەیشتن، خاك بە 6 گۆڵ بەرامبەر 3 گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
لە نیوەی یەکەم خاک بە تەنیا 3 گۆڵی کرد، بەبێ ئەوەی رێگا بە رزگاری میوانی بدات هیچ گۆڵێک بکات، لە نیوەی دووەم خاک سێ گۆڵی دیکەی کرد و رزگاریش لەپێناوی یەکسانکردنەوەی یارییەکە سێ گۆڵی کرد، بەڵام لە کۆتاییدا خاک بە 6 گۆڵ بەرامبەر 3 گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
خاك بەم بردنەوەیە لە پێشەنگی کۆمەڵەی دووەم بووە خاوەنی 14 خاڵ و سەرکەوتنی بۆ قۆناخی چوارگۆشەی زێڕین یەکلاکردەوە و رزگاریش هەر بە خاوەنی حەوت خاڵ مایەوە و لە سەرکەوتنی بۆ قۆناخی پێشکۆتایی بێهوابوو.
گاره له گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو نزیك بووه‌وه
لە یارییەکی دیکەی خولی پلە یەکی کوردستان لە کۆمەڵەی دووەم، گارە لە ئاسۆی میوانی بردەوە و له قۆناخی چوارگۆشەئی زێڕین نزیك بووه‌وه.
گارە لە یاریگەی سێیەمی یانەی دهۆک میوانداریی ئاسۆی کرد و گارە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆلێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
گەرچی لە نیوەی یەکەم هەردوو یانە بە گۆڵێک یەکسانبوون، بەڵام لە نیوەی دووەم گارە گۆڵی سەرکەوتنی کرد، بەمەش لە پلەی دووەمی کۆـەلەی دووەم بووە خاوەنی ١١ خاڵ.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه سەید سادق و سۆلاڤ بە گۆڵێک یەکسانبوون و خانەقینیش بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە کفری بردەوە.
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید دوو خاڵی له‌ده‌ستدا
لە کۆمەڵەی یەکەمی خولی یانە پلە یەکەکان، هەڵەبجەی شەهید لە یاریگەی خۆی دوو خاڵی گرنگی لەدەست دا و بە گۆڵێک لەگەڵ ئاڵتون کۆپری میوانی یەکسانبوو.
گەرچی لە نیوەی یەکەم هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، بەڵام لە نیوەی دووەم هەردوو یانە سەرو گۆڵێکیان کرد و هەڵەبجەی شەهید لە یاریگەی خۆی دوو خاڵی لەدەست دا و بووە خاوەنی نۆیەم خاڵ و ئاڵتون کۆپریش کە لە دوایین پلەی کۆمەڵەی یەکەم دێت بووە خاوەنی سێیەم خاڵ.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا كه لە رانیە به‌ڕێوه‌چوو، کۆیە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە شێخانی بردەوە، كۆیه ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 9 خاڵ زیاد كرد.
سیروانی نوێ تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو
لە سلێمانیش سیروانی نوێ لەسەر دەستی سۆران له‌م وه‌رزه تووشی یه‌كه‌مین دۆڕان بوو، دوای بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک تووشی شکست بوو، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو سیروانی نوێ له‌م یارییه ته‌نیا پێویستی به یه‌ك خاڵ بوو بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین، به‌ڵام شكستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو یه‌خه‌ی گرت.
سیروانی نوێ به 13 خاڵ له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه، یانه‌ی سۆرانیش كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بۆ 11 خاڵ زیاد كرد.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی هه‌ڵۆ به گۆڵێكی بێبه‌رمبه‌ر له یانه‌ی ئاشتی شاری سلێمانی برده‌وه.