ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوبردنى په‌كه‌كه‌ و په‌يه‌ده‌ ده‌كات

به‌ رێكخراوى تيرۆريست وه‌سفيكردن

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ كۆتايهێنان به‌ رێكخراوه‌كانى داعش، گوله‌ن، پارتى كرێكارانى كوردستان و پارتى يه‌كێتى ديموكراتى و به‌ رێكخراوى تيرۆريستى وه‌سفيكردن.

ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆمارى توركيا، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى پارته‌كه‌ى له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌شداريكرد و تێيدا وتارێكى ئاراسته‌ى ئه‌ندام و لايه‌نگرانى پارته‌كه‌ى كرد.

ئه‌ردۆغان له‌و وتاره‌دا هێرشيكرده‌ سه‌ر هێزه‌ كوردييه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان و پارتى يه‌كێتى ديموكراتى و به‌ رێكخراوى تيرۆريست وه‌سفيكردن.

توركيا پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كورديى له‌ سووريا به‌ رێكخراوێكى تيرۆريست وه‌سف ده‌كات و له‌ ئێستادا ئاماده‌كارى بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌كات.

په‌يه‌ده‌، به‌ باڵى سياسى يه‌كينه‌ كوردييه‌كانى سووريا هه‌ژمار ده‌كرێت و پێشتر ئه‌و هێزانه‌ له‌ لايه‌ن هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به‌ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا پشتيوانيان لێده‌كرا.

سه‌رچاوه‌: RT

ئ.ر