پرسى كه‌ركووك ده‌بێته‌ كێشه‌يه‌كى ناوخۆيى و به‌غدا رۆڵى ته‌ماشاكار ده‌بينێت

پێشتر كه‌ركووك‌ چه‌قی گفتوگۆ و دانیشتنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بوو
kurdistan24.net

K24 – كه‌ركووك:

كێشه‌ی كه‌ركوك خه‌ریكه‌ له‌ كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غداوه‌ ده‌كرێته‌ كێشه‌ی ناوخۆیی كورد.

سیاسه‌تمه‌داران و لایه‌نه‌ سیاسيیه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ هۆشداری ده‌ده‌ن و پێیان وایه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركووك پرسێكی نیشتمانییه‌ و نابێت بكرێته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حزبییه‌كان.

پێشتر كه‌ركووك‌ چه‌قی گفتوگۆ و دانیشتنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بوو، به‌ڵام ئێستا خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ كێشه‌ی ناوخۆیی كورد و حكومه‌تی به‌غداش ته‌ماشاكاره‌.

مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد رووی ده‌می ده‌كاته‌ یه‌كێتی و پارتی و ده‌ڵێت: چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك له‌به‌غدایه‌ و پێویستیشه‌ سه‌ره‌تا بارودۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه‌.