دوو وڵاتی عه‌ره‌بی شوێنی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌گرنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وێبسایتێكی ئیسرائیلی ئاشكرای ده‌كات، ئه‌فسه‌رانی سوپای هه‌ردوو وڵاتی میسر و ئیمارات، سه‌ردانی شاری منبجیان كردووه له باكووری سووریا و ناردنی هێزی سه‌ربازییان بۆ شاره‌كه تاووتوێ كردووه.
وێبسایتی "دێبكا"ی ئیسرائیلی له راپۆرتێكدا ئاشكرای ده‌كات، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا، بوونی هێزه‌كانی میسر له ناوچه‌كه قه‌بووڵ ده‌كات و له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردووش قاهیره هاوكاری دیمه‌شقی كردووه.
وێبسایتی "دێبكا"، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌سه‌د رێگری له بوونی هێزه‌كانی ئیماراتیش ناكات بێنه ناوچه‌كه، به‌و پێیه‌ی ئه‌بوزه‌بی ده‌توانێت پشتیوانی دارایی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه بكات و ئێستاش هه‌وڵ هه‌یه جارێكی دیكه ئیمارات باڵیۆزخانه‌ی خۆی له دیمه‌شق بكاته‌وه.
وێبسایته‌كه روونیشی ده‌كاته‌وه، بوونی هێزه‌كانی میسر و ئیمارات، بوارێكی باشتر له‌به‌رامبه‌ر بوونی سه‌ربازیی وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی وه‌كو سعوودیه و هێزه‌كانی دیكه ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی سه‌ربازی ئێرانه له سووریا.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه ئه‌و هه‌نگاوه ره‌نگه توركیا پێی نیگه‌ران بێت، كه پێیوایه منبج شارێكی سنوورییه و ده‌بێت خاڵه چاودێرییه سه‌ربازییه‌كانی لێ جێگیر بكات، به‌تایبه‌تیش ئێستا كه گرژی كه‌وتووه‌ته په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵاتانی عه‌ره‌بی و كه‌نداو، به‌هۆی كه‌یسی كوژرانی جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌وانی سعوودیه له‌ناو كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له ئیستانبول.
ئه‌و هه‌نگاوانه له كاتێكدایه، كه به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاندووه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پرۆسه‌ی كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی خاوكردووه‌ته‌وه و چوار مانگی دیكه بواری پێداون.
سه‌رچاوه: خه‌لیج ئۆنلاین
ئ. م