كریستیانۆ: بۆ هه‌موو دونیا ده‌سه‌لمێنم كه بێ تاوانم
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس له لێدوانێكدا چیرۆكی ده‌سترێژی ژنه ئه‌مریكییه‌كه به ناخۆشترین ساتی 2018 وه‌سف ده‌كات، ده‌شڵێت: له كورترین ماوه بێ تاوانی خۆم بۆ هه‌موو دونیا ده‌سه‌لمێنم.
كریستیانۆ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ریكۆردی پورتوگالی ده‌ڵێت: له 2018 هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌سترێژی سێكسی به ناوی منه‌وه زۆر بێزار و توڕه‌ی كردم، به‌ڵام چاوه‌ڕوان بن به به‌ڵگه‌وه بێ تاوانی خۆم ده‌سه‌لمێنم.
له ناوه‌راستی ساڵی رابردوو گۆڤارێكی ئه‌ڵمانیا كه‌یسێكی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا له 2009 له لاس ڤیگاس كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌سترێژی سێكسی كردۆته ژنێك به ناوی (كاسرینا مایۆرگا) كه ته‌مه‌نی 34 ساڵه، ئه‌م كه‌یسه له دادگا خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه و داوای روونكردنه‌وه له كریستیانۆ رۆناڵدۆ كراوه.